هەفتەی داهاتوو مووچەی ئەم توێژە دابەش دەکرێت

وێڕای ئەوەی هەفتەی داهاتوو پشووە، بەڵام مووچەی خانەنشینی هێزەكانی 70 دابەش دەكەن.

بە پێی راگەیاندراوێكی بانكی كێوە ڕەش كە كۆپیەكی بۆ "سپی" نێردراوە "ڕۆژی یەکشەممە 30/12/2018، سەرەڕای پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بەڵام دەرگای بانک بە ڕووی مووچە خۆرانی ھیزەکانی 70دا کراوە دەبێت".

بانكەكە ئەوەی خستووەتە روو تەنھا مووچەی خانەنشینی هێزەكانی 70 لەو ڕۆژەدا دابەش دەکرێت، "تکایە ھیچ مووچەخۆرێکی تر سەردانی بانک نەکات".

حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژانی 30 و 31ی 12ی 2018 و 1/1/2019ی لە سەرجەم فەرمانگەكان كردووەتە پشووی فەرمی.


PM:01:55:27/12/2018