لەبارەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریاوە بۆ عێراق ڕوونکردنەوە دەدرێت

وتەبێژی فەرمی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق رایگەیاند کە هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراقدان و لەگەڵ یەکەکانی سوپا و یەکە سەربازییەکان وەک راوێژکار کاردەکەن.

یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی ئۆپراسیۆنەکە لەڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لەعێراق هیچ بنکەیەکی سەربازی نوێ بۆ ئەو هێزانەی ئەمریکا دروستناکرێت کە لە سوریا دەکشێنەوە، تەنیا بنکەی سەربازی (عەین ئەسەد) لە عێراق هەیە و بە رەزامەندی حکومەت و پەرلەمانی عێراق ماونەتەوە.

دەربارەی گواستنەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریاوە بۆ عێراق وتی "هیچ هاریکارییەک لەنێوان ئێمە و ئەمریکییەکاندا نییە بۆ کاری لەو شێوەیە".

ئەوەشی وت "ئەو هێزەی ئەمریکا کە لە عێراقدایە لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدایە بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش، وەک راوێژکار کاردەکەن و ئەرکی پاراستنی سنوری نێوان سوریا و عێراقیش لەئەستۆی هێزەکانی پاراستنی سنور، سوپای عێراق و حەشدی شەعبیدایە".


PM:02:57:27/12/2018