قائیمقامیه‌تی چه‌مچه‌ماڵ داوا له وتاربێژانی سنوره‌كه ده‌كات له وتاری هه‌ینیدا لەسەر دۆسیەی سوتانی سێوان و منداڵەکانی پێش دادگا نەکەون و جەختیش دەکاتەوە کە پێویستە شیرازەی کۆمەڵایەتی نەشێوێنن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی قایمقامیەتی چەمچەماڵدا هاتووە "ئه‌م خاڵانه داواكاری ئیداره‌ی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ و ئه‌وقاف و یه‌كێتی زانایانه و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی پیاده‌ی بكه‌ین و جێبه‌جێی بكه‌ین چونكه له روانگه‌ی شه‌رع و قانوون و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دروست و به‌سووده بۆ سنووره‌كه‌مان بۆ تێكنه‌چوونی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر هه‌موومان پێویسته جێبه‌جێ بكه‌ین".
قایمقامی چەمچەماڵ ڕایگەیاند "دۆسیه‌ی (سێوان قادر) ئێستا له قۆناغی لێكۆڵینه‌وه و به‌رده‌ستی دادگایه و ئه‌بێت چاوه‌ڕوان بكه‌ین بۆ ئه‌نجامی یاسا و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان تا یه‌كلاییبوونه‌وه‌ی كێشه‌كه"
جەختیشی کردووەتەوە موسوڵمان نابێت به‌بێ زانیاری قسه له‌سه‌ر هیچ بابه‌تێك بكات، چونكه ئه‌مه له شه‌ریعه‌تی خوادا كارێكی قه‌ده‌غه كراوه.
باسی لەوەشکرد به‌هه‌ر شێوازێكی ناشه‌رعی و نایاسایی قسه‌بكرێت له‌م دۆسیه‌یه‌دا له‌م قۆناغه‌دا ته‌نها گوناهبار ده‌بین و هه‌ستی خه‌ڵكی بریندار ده‌كه‌ین.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە كارێكی شه‌رعی و په‌سه‌نده ئه‌گه‌ر هاوڵاتیه‌كی چه‌مچه‌ماڵ گومان و تۆمه‌ته ناڕاسته‌كان له چه‌مچه‌ماڵ دووربخاته‌وه و داكۆكی له هه‌موو ئاكاره جوانه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و چه‌مچه‌ماڵییه‌كان بكات.
ئەو بەرپرسەی چەمچەماڵ دەشڵێت "داواكارین له هاوڵاتیان و لایه‌نه‌كان و سه‌رجه‌م ده‌زگاكانی حكومه‌ت له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه و له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی كه‌س لێدوان بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن نه‌دات."