پەرلەمانتارێکی کورد ڕایگەیاندئه‌و پاره‌یه‌ی له‌پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2019 وه‌ك پشكی هه‌رێم دانراوه، به‌شی موچه‌ی ته‌واوه‌تی به‌بێ پاشه‌كه‌وت ده‌كات و یەک ڕۆژیش دابەشکردنی دواناکەوێت.
ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، بە ماڵپەڕی سپی ڕاگەیاند: ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی له‌پرۆژه‌یاسای بودجه بۆ هه‌رێمی كوردستان
دیاریكراوه، بڕه‌كه‌ی زیاتر له نۆ ترلیۆن و 700 ملیار دیناره، كه به‌شی
موچه‌ی ته‌واوی هه‌ر 12 مانگه‌كه‌ی 2019ی فه‌رمانبه‌ران به‌بێ پاشه‌كه‌وت
ده‌كات..
جەختیشی کردەوە کە پێویستە وەزارەتی دارایی هەرێم ژمارەی ڕاستەقینەی مووچەخۆران ئاشکا بکات.
سەبارەت بەوەی ئایا بەغدا پابەند دەبێت بە ناردنی بودجەوە وتی "زه‌مانه‌ت ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه كه موچه هێڵی سوره‌و هه‌رچه‌ند نرخی نه‌وت دابه‌زینی به‌رچاوی تۆماركردوه، نه‌یانهێشتووه بۆ یه‌ك ڕۆژ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوابكه‌وێت، به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان جگه له‌وه‌ی موچه كرایه چاره‌گ و نیوه، موچه‌ی چه‌ند مانگێكیش فه‌وتاوه".