ئەمڕۆ هەینی ٢٨ی کانونی یەکەم، میدایانی عێراق هەواڵی کۆچی دوایی باڵیۆزی پێشوى عێراق-یان له سعوودیه بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی ئەلمەداریی عێراقی، ئەمڕۆ هەینی "روشدی مەحمود عانی" باڵیۆزی پێش‌ویی عێراق لە سعودیە کۆچی دوایی کردوە.
جێی ئاماژە تا ئێستا حکومەتی عێراق و هیچ لایەنێک بە فەرمی هەواڵەکەیان پشتڕاستنەکردوەتەوە.
مانگی رابردوو ڕوشدى عانى بارى ته‌ندروستى تێكچوو، ددواتر قه‌حتان ته‌ها جه‌نابى، وه‌ك باڵیۆزی نوێی عێراق له ڕیاز لە شوێنەکەی دانرا.
ڕوشدى مه‌حموود عانى، له پارێزگاى ئه‌نبار له‌دایكبووه و بڕوانامه‌ى دكتۆراى هه‌بووه له مێژوو، له‌ماوه‌ى ساڵانى ڕابردوودا باڵیۆزی عێراق بووه له سعوودیه.