یانەی ریاڵ مەدرید گرێبەستێکی لەگواستنەوەی زستانە یەکلاییکردۆتەوە



یانەی ریاڵ مەدرید سەرکەوتوو بووە لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی، ئیبراهیم دیازی ئیسپانی  بەرەگەز مەغریبی.
بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەی مارکا کە ئەمڕۆ هەینی بڵاوی کردۆتەوە، یانەی ریاڵ مەدرید دیازی بە بڕی ١٥ ملیۆن یۆرۆ هێناوەتە ریزەکانیەوەو ساڵانەش موچەی ٣.٥ ملیۆن یۆرۆ بەو یاریزانە دەدات.
هەروەها پێشتر یانەی مانچستەرسیتی داوای ٢٠ ملیۆن یۆری دەکرد، بەڵام لە کۆتایدا هەردوولا بە ١٥ ملیۆن یۆرۆ کۆتاییان بە گرێبەستەکە هێناوە.
بڕیارە ئەو یاریزانە درێسی ژمارە ٢١ بپۆشێت.



PM:08:06:28/12/2018