ناوچەی پێنجوێن کە بە ناوچەیەکی سارد ناسراوەو زستانان بەفرێکی زۆری لێدەبارێت، ئەمرۆ بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە سێ کاتژمیر رێگای پێنجوێن و باشماخ داخران.
پەیامنێری سپی لەو شارۆچکەیەوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بۆ ماوەی سێ کاتژمیر رێگای سەرەکی مەرزی باشماخ کە هەرێم دەبەستێتەوە بە ئێرانەوە داخراو دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ و شارەوانی ئەو شارە رێگاکە کرایەوە.
پێنجوێن یەکێکە لە قەزاکانی باکوری رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی و گەورەترین دەروازەی سنوری نێوان هەرێم و کۆماری ئیسلامی لەو شارەدایە کە بە دەروازەی باشماخ ناسراوە.