بەهۆی بەفرەوە لە پێنجوێن کرایە پشوو

بەهۆی ئەو بەفرە زۆرەوە شەوی رابردوو و ئەمڕۆ لە قەزای پێنجوێن و دەوربەری باری، قائیمقامیەتی شارەکە لەراگەیاندراوێکدا سبەی شەممەی لەسەرجەم قوتابخانەکاندا کردە پشوو.
 
لە راگەیاندراوێکدا هاتووە" بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی پێنجوێن بەڕاوێژ لەگەڵ قایمقامیەتی قەزای پێنجوێن، بڕیاریان دا سبەینێ واتەبەرواری 29-12-2018 ڕۆژی شەممە پشوو فەرمی بێت لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن لەسنوری قەزای پێنجوێن دا".

لەو راگەیاندراوەدا هاتووە راگەیاندنی ئەو رۆژە پشووە بەهۆی بەهۆی نالەباری کەش وهەواو بارینی بەفرەوەیە.

هەر ئەمرۆ بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە سێ کاتژمێری رێگای پێنجوێن و دەروازەی پەروێزخان – ئێران داخرا.



PM:09:42:28/12/2018