عادل عەبدولمەهدی نامەیەک ئاڕاستەی بەشار ئەسەد دەکات

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق نامەیەکی ئاڕاستەی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا کرد و تیایدا باس لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هاریکاری هەردولا کرا لە شەڕی دژی داعشدا.

هەروەها لە نامەکەدا هاتووە کە گرنگە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات پێشبخرێن و بەردەوامی بدرێت بە هاریکاری نێوانیان لەسەرجەم ئاستەکاندا، بەتایبەت لە شەڕی دژی تیرۆردا و پاراستنی سنورەکان.

میدیا عێراقییەکان ئاماژەیان بەوەداوە کە نامەکەی عادل عەبدولمەهدی لەلایەن فالح فەیاز، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقەوە گەیەنراوەتە بەشار ئەسەد.


ئه‌م بابه‌ته ‌1016 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:53:29/12/2018