ڤیدیۆ:بە دوو گۆڵی رۆناڵدۆ یۆڤانتۆس ساڵی ٢٠١٨ی بە بردنەوە بەکۆتاهێنا


بە دوو گۆڵی رۆناڵدۆ، یانەی یۆڤانتۆس توانی ساڵی ٢٠١٨ بە بردنەوە بە کۆتا بهێنێت و ٢-١ شکست بە یانەی سەمپدۆریا بهێنێت.
یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی یاری کردو توانی بە دوو گۆڵی رۆناڵدۆ یاریەکە بباتەوە، کاتێک لە خولەکەکانی ٢، ٦٥ تۆماریکرد.
بەم سەرکەوتنە ژمارەی خاڵەکانی یانەی یۆڤانتۆس لە خولەکەدا بووە ٥٣ خاڵ.
رۆناڵدۆش بە ٤٩ گۆڵ، دووەم گۆڵکاری ساڵی ٢٠١٨یە لە دوای میسیەوە کە ئەم ئەستێرەیەی بەرشەلۆنە ٥١ گۆڵی کردووە.





PM:05:50:29/12/2018