ژنێکی ئەڵمانی هاوسەرەکەی داناوە بۆ فرۆشتن و نرخەکەشی دیاریکردووە.
لە ماڵپەڕی ئیبەی ( Ebay) کە پڕۆگرامێکی گشتی کڕین و فرۆشتنە، ژنێکی ئەڵمانی دانیشتوی شاری ھامبۆرگ وێنەی هاوسەرە ٤٠ ساڵانەكەی خۆی داناوە بۆ فرۆشتن و نوسیویەتی "پیاوێکی دەستی دوو بۆ فرۆشتن ".
ئاماژەی بەوەشکردووە، نرخی هاوسەرەکەی لە ١٨ یۆرۆوە دەستپێدەکات، کێ نرخی زیاتر بدات دەدرێت بەو کەسە و فرۆشراو وەرناگیرێتەوە .
بە پێی بەدواداچونێکی ڕۆژنامەی هامبێرگەر ئەبێندبلات (Hamburger Abendblatt)، دەرکەوتووە ئەو ژنە بەجددی ئەو کارەی کردووە و مەبەستیەتی هاوسەرەکەی خۆی بەڕاستی بفرۆشێت.