ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی ئاشكرایدەکات، کە بەپێی رێکەوتنێک له ساڵى 2019دا پاشه‌كه‌وتى مووچەله هه‌رێمى كوردستان لادەبرێت و دابه‌شكردنى مووچه ئاسایی دەبێتەوە.
نه‌سروڵا سورچى، ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بە
مەوزازین نیوز راگه‌یاند، حكومه‌تى هه‌رێم كار بۆ كۆتاییهێنان به سیستمى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دەکات و، بۆ ئە مەبەستەش
رێككه‌وتن كراوه، كه له ساڵى 2019 سیستمى پاشه‌كه‌وتى مووچه‌ى زۆره‌ملێ فه‌رمانبه‌ران هه‌ڵبگیرێت و مانگانه‌ش هه‌ر 30 رۆژ جارێك مووچه دابه‌شبكرێت.
وتیشی، له دواى كۆتاییهاتنى شه‌ڕى داعش، دۆخى ئابوورى هه‌رێم باشتربووه و ژماره‌یه‌كى زۆر كۆمپانیاى بیانى بۆ وه‌به‌رهێنان گه‌ڕاونه‌ته‌وه هه‌رێم.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بەپێویستیزانی خولى نوێى په‌رله‌مان كاربكات بۆ ده‌رچواندنى یاساى نوێ بۆ هاندانى وه‌به‌رهێنان، هه‌رێمى كوردستانیش له به‌رده‌م قۆناغێكى باشى گه‌شه‌ى ئابووریدایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ش پێویستى به‌سه‌قامگیرى سیاسییه.