هه‌رچه‌نده له 8ی دیسێمبه‌ری 2018ه‌وه سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌ی راگه‌یاند كه جۆن كێڵی سه‌رۆكی فه‌رمانبه‌رانی كۆشكی سپی پۆسته‌كه‌ی جێده‌هێڵێت، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا ئاشكرایكرد له رۆژی 26ی دیسێمبه‌ره‌وه دوای 17 مانگ له‌وه‌رگرتنی، وازی له پۆسته‌كه‌ی هێناوه.
ئه‌مڕۆ٣٠ دیسێمبەری ٢٠١٨، جۆن كێڵی له‌چاوپێكه‌وتێكی 3 سه‌عاتیدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمز زۆر نهێنی ناكۆكیی چه‌ند مانگی رابردووی خۆی و سه‌رۆك تره‌مپ-ی خستۆته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها كێڵی نایشارێته‌وه كه كه‌سانی وه‌ك ئه‌م و ئه‌وانه نه‌بن وه‌ك ئه‌م بیرده‌كه‌نه‌وه تره‌مپ بڕیاری نادروست و ترسناك ده‌دات، وه‌ك كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مریكا له كۆریای باشور و كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له په‌یمانی ناتۆ.
كێلی باس له‌وه‌ده‌كات له‌مانگی ئۆگستی 2017 پاش ماوه‌یه‌كی كورت له‌ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كۆشكی سپی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی زۆر گرنگ له یانه‌ی گۆلفی تره‌مپ له‌بێدمێنسته‌ر-ی ویلایه‌تی نیوجێرسی كرا ده‌رباره‌ی ئه‌فغانستان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه چه‌ندین گه‌وره به‌رپرسی پێنتاگۆن و سی ئای ئه‌ی و به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگری و دیپلۆماسی و ئه‌ندامی كۆنگرێس تێیدا به‌شداربوون تره‌مپ بڕیاری كشانه‌وه‌ی دا له ئه‌فغانستان، به‌ڵام كێڵی و تێكڕای ئه‌وانه‌ی له‌وێ بوون رازی نه‌بوون و به‌بڕیارێكی هه‌ڵه‌یان وه‌سفكردووه.
سه‌باره‌ت به بڕیاری پاشه‌كشێی سوپای ئه‌مریكا له‌سوریا، كێڵی له‌چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی لۆس ئه‌نجلس تایمز-دا به حه‌سره‌ته‌وه ده‌ڵێت: "من له 8ی سێبتێمبه‌ره‌وه كارم له‌كۆشكی سپی نه‌ماوه، به‌ڵام ئه‌م بڕیاره زۆر كتوپڕ و له‌ناكاو بوو".
كێڵی ده‌شڵێت:"سه‌رۆك تره‌مپ له‌خۆوه بڕیارنادات، چه‌نده‌ها لایه‌نی ئه‌و پرسه لێكده‌داته‌وه و پشت به نیگانمای خۆی ده‌به‌ستێت وه‌ك له هه‌واڵگرانی ئه‌مریكا"."من حه‌زم له‌و جۆره بڕیاردانه نییه، به‌ڵام خۆ دواجار هه‌ر هیچ نه‌بێت كاریگه‌ری ئه‌بێت!".
جۆن كێڵی نایشارێته‌وه كه ئه‌و سه‌رپه‌رشتی مه‌له‌فی سیاسه‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانی بۆ تره‌مپ كردووه و له‌گه‌ڵی بووه بۆ ئه‌و دیواره ستوونه ئاسنییه‌ی كه بڕیاربووه ته‌واوبكرێت، به‌ڵام نه‌ك ئه‌و دیواره كۆنكرێتییه‌ی كه پێویستی به چه‌نده‌ها ته‌كنۆلۆژیا و كاری تر و خه‌ڵكی پسپۆر ده‌بێت.
ئامدەکردنی: لوقمان غه‌فوور