گۆرانیبێژی لاوی کورد "ئەحمەد خەلیل" نوێترین کلیپی خۆی بە ناوی "حەقمە" بڵاودەکاتەوە.
لە چەناڵی خۆی لە یوتیوب ئەحمەد خەلیل نوێترین کلیپی خۆت بڵاوکردووەتەوە، بە ناوی "حەقمە" کە هۆنراوەکەی لەلایەن هونەرمەند خۆیەوە نوسراوە، مێلۆدیەکەی وەرگیراوەو، بڕیار فەتاح کاری دەرهێنانی کلیپەکەی بۆ کردووە.
ئەحمەد خەلیل لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠١٢ دەستی بە کاری ھونەری کردووە، چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپی تۆمارکراوی هەیە، یەکەم ڤیدیۆ کلیپی بە ناوی (چاوەڕوانی) بووە.