رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دەكرێت و وەزارەتی پێشمەرگەش یەكەم وەزارەت دەبێت كە مووچە وەردەگرن.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان بە "سپی میدیا"ی راگەیاند رۆژی دووشەممەی داهاتوو 7ی كانوونی دووەمی 2018 دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10 دەكرێت و وەزارەتی پێشمەرگەش یەكەم وەزارەت دەبێت كە مووچە وەردەگرن.
سەرچاوەكە ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەهۆی پشووی سەری ساڵی تازە دابەشكردنی مووچە كەوتووەتە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووەوە و لەو هەفتەیەدا سەرەڕای وەزارەتی پێشمەرگە موچەی وەزارەتی پەروەردەش دابەش دەكرێت.
بەپێی رێككەوتنێك لەنێوان حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2018دا، دەبێت بەغدا مانگانە بڕی 317 ملیار دینار پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت و بە هاوبەشی لەگەڵ داهاتی ناوخۆ هەر 30 ڕۆژ جارێك موچە دەدرێت.