فەرمانبەرە کاتیەکان گرێبەستەکانیان نوێدەکرێتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، گرێبەستی فەرمانبەران بۆ ساڵی 2019 نوێ دەکاتەوە و بەپێی پێویسیش دەکرێن بە هەمیشەیی.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەکی باڵای وەزارەتی دارایی دەست "سپی" کەوتووە وەزارەتی دارایی بۆ ساڵی 2019 گرێبەستی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە نوێ دەکاتەوە، کە بەشێوەی گرێبەست دامەزراون لە دامودەزگاکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و نوێکردنەوەکەش بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت واتە لە 1/1/2019ەوە تاکو 31/12/2019 دەبێت.

سەرچاوەکە دڵنیاییدا لە ئەگەری پەسەندکردنی بوودجەی ساڵی 2019 ئەوا ئەو فەرمانبەرانەی زیاتر لە سێ ساڵە بە گر‌ێبەست دامەزراون بەپێی بڕوانامە و ساڵانی خزمەتیان و هەروەها بەپێی پێویستی فەرمانگەکان پێیان دەکرێنە هەمیشەیی.

حکوومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە 30 هەزار فەرمانبەر و مامۆستای گر‌ێبەستی هەیە، بەپێی یاسای پەرلەمان و  رێنماییەکی حکوومەتیش هەر فەرمانبەرێک دوای سێ ساڵ لە گرێبەستەکەی دەکرێتە هەمیشەیی کە هەندێکیان ئەو ماوە یاساییان تەواو کردووە، بەڵام ئەو بڕیارە تائێستا جێبەجێ نەکراوە.

 


PM:07:43:02/01/2019