ئەو کەسەی عەبادی لەماڵەکەی دەرکرد کوردە

ئەو چەکدارەی لەگەل ژماەیەک هێزی ئەمنی دا لە بەغدا چووە سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق، حەیدەر عەبادی ، کوردی خەڵکی هەولێرە.

ماڵپەڕە عێراقییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن ئەو کەسەی کە سەرپەرشتی ئەو هێزەی کردووە کە چوونەتە سەرماڵی حەیدەر عەبادی بەمەبەستی دەرکردنی لە خانووەکە ناوی " ئازاد "ەو لە بنچینەدا خەڵکی هەولێرەو ماوەیەکی زۆرە لەناو شیعەکاندایە. 

کوردێکی خەڵکی شاری ھەولێر، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقی لە ماڵەکەی خۆی کە لە نێو ڤێلایەکی سەر بە حکوومەت بوو لە ناوچەی سەوزی بەغدا، دەرکرد.

ماڵپەڕی باسنیوزیش باس لەوە دەکات، ئەو ئازادە کە بەرپرسی پاسەوانەکانی عادل عەبدولمەهدییە، کوردێکی خەڵکی شاری هەولێرە و ئێستاش بەشێک لە کەسوکارەکەی لە هەولێر دەژین. ناوبراو لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا و لە شەڕی یەکەمی کەنداو (عێراق - ئێران) سەربازی سوپای عێراق بووە و لەلایەن ئێرانەوە بە دیل گیراوە و لە بەندیخانەکانی ئێران لە عەرەبە شیعەکانی عێراق نزیک بووەتەوە و دوای ئازادبوونیش، بووەتە نزیکترین و باوەڕپێکراوترین کەس لە لای عادل عەبدولمەهدی و ئێستاش سەرپەرشتی کارە ئەمنی و بەشێک لە کارەکانی دیکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.

ە چەند ڕۆژی ڕابردوو، هێزێکی سەر بە دکتۆر عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ناوچەی سەوزی بەغدا، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراقیان لە ماڵەکەی دەرکرد و ڤێلاکەیان لێ سەندەوە. دواتریش ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی ١ی ٢٠١٩ حەیدەر عەبادی دانی بەوەدا نا کە هێزێک لە پاسەوانانی عەبدولمەهدی چوونەتە سەر ماڵەکەی و ئەویش ڕێوشوێنەکانی ڕادەستکردنەوەی ماڵەکەی دەست پێ کردووە.



AM:12:26:03/01/2019