وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕایگه‌یاند، له پلانى ئه‌مساڵى وه‌زاره‌ته‌كه‌یان 720 ده‌رچووى كۆلێژه پزیشكییه‌كان، داده‌مه‌زرێنن.
د.خاڵس قادر، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕایگەیاند"له‌ماوه‌ى چوار ساڵى ڕابردوودا به‌هۆى قه‌یرانى داراییه‌وه دامه‌زراندن ڕاگیرا، هه‌روه‌ها به‌هۆى مۆڵه‌ت وه‌رگرتن و چوونه ده‌ره‌وه‌ى وڵاته‌وه، زیاتر له چوار هه‌زار پزیشك و كارمه‌ندى ته‌ندروستى وازیان له كار هێناوه و به‌وه‌ش بۆشاییان دروست كردووه".
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی تەندروستی بە ماڵپەڕی باسی وتووە "به‌ڵام چوونه بوارى جێبه‌جێكردنى ئه‌و بڕگه‌یه‌ى پلانه‌كه، به‌نده به په‌سندكردنى بودجه‌ى 2019 ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانه‌وه".
باسی لەوەشکردوە ژماره‌یه‌كى زۆر له ده‌رچووانى كۆلێژ و به‌شه پزیشكییه‌كان به شێوه‌ى خۆشبه‌خش له نه‌خۆشخانه‌كان كار ده‌كه‌ن، بۆیه له‌و دامه‌زراندنه‌دا چانسى زیاتر به‌وان ده‌درێت.