گۆڕانکاری لە کاتی دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی 2018ی فەرمانبەر و مووچەخۆران دەکرێت و گۆڕانکاریەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەگەری دیاریکردنی ڕۆژێک پشوو.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە "سپی" ڕاگەیاند "ئەگەر ڕۆژی یەکشەممە 6ی کانوونی دەمی 2018، نەکرێتە پشووی فەرمی ئەوا دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی 2018 دەکرێت".
سەرچاوەیەکە ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێشتر بەهۆی ئەوەی ئەگەری هەبوو هاوشێوەی ساڵەکانی پێشوو ئەم ڕۆژە بکرێتە پشوو بۆیە دابەشکردنی مووچە بۆ ڕۆژی دووشەممە دواخرابوو، بەڵام لە ئەگەری نەبوونی ئەم ڕۆژە بە پشوو، ئەوا لە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10ی 2018 دەکرێت".
هاوکات بەگوێرەی زانیاریەکان ئەم هەفتەیە مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی پێشمەرگە، پەروەردە، دابەش دەکرێت.
دوێنێ سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان راگه‌یاند: سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیاریداوه كه پشووى تایبه‌ت به ساڵیادى سوپاى عێراق هه‌رێمى كوردستان ناگرێته‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی بۆ "سپی" ئاشكراكرد، 6ى كانونى دووه‌م ساڵرۆژى دامه‌زراندنى سوپاى عێراقه و ساڵانه له شاره‌كانى عێراق ده‌كرێته پشووى ره‌سمى، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئه‌و پشووه هه‌رێم ناگرێته‌وه و ده‌وامى داموده‌زگاكان ئاسایى ده‌بێت.