جۆن بۆڵتن سەردانی ئیسرائیل و تورکیا دەکات

جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمەریکا سبەی سەردانی تورکیا و ئیسرائیل دەکات و پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکاش لە سووریا دەخاتەڕوو.

جۆن بۆڵتن، راوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمەریکا، لە تویتێکدا کە لەپێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاندووە، "سبەی سەردانی ئیسرائیل و تورکیا دەکەم بۆ ئەوەی باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا بکەم".

ڕوونیشی کردووەتەوە، کە ئەمریکا لەگەڵ ئەو هێزانە دەمێنێتەوە کە جەنگی دژ بە داعشییان کردووە و هەروەها دژی رەفتارەکانی ئێران لە ناوچەکە دەوستنەوە.

ڕۆژی ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا فەرمانیکرد بە کشانەوەی تەواوەتی هێزەکانی وڵاتەکەی لە ناوخۆی سوریا کە ژمارەیان دوو هەزار سەربازە.


PM:02:45:04/01/2019