هەسەدە وەڵامی ترەمپ دەداتەوە

هەسەدە وەڵامى لێدوانەکەى دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکاى دایەوە و ڕەتیکردەوە نەوت بفرۆشن بە ئێران.

ڕێدور خەلیل، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانى هێزەکانى سوریاى دیموکرات "هەسەدە" بڵاویکردەوە، فرۆشتنى نەوت لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە بە ئێران "ناڕاستن" و ئەوەشی بۆ دوو هۆکار گەڕاندەوە.

ڕێدور خەلیل ڕوونیکردەوە، هۆکارى یەکەم ئەوان دراوسێی ئێران نین و هیچ سنورێکیان لەگەڵ ئەو وڵاتە نییە، هەربۆیە ناتوانن نەوتى پێ بفرۆشن، هۆکارى دووەمیش ئەوان نەوت بۆ بەکارهێنانى ناوخۆ بەرهەم دەهێنن، بەڵام خاوەنى پاڵاوگەى خۆیان نین، هەربۆیە بانگەشەکانى دۆناڵد ترەمپ ڕەتدەکەنەوە.

ڕۆژى چوارشەممە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا ڕایگەیاندبوو، "کوردەکان نەوت بە ئێران دەفرۆشن ئەوەش بووەتە هۆى نیگەرانى وڵاتەکەى".


PM:06:41:04/01/2019