بوومەلەرزەیەک ئەمشارەی باشووری کوردستانی هەژاند
بوومەلەرزەیەک ئەمشەو شاری خانەقینی هەژاند و ترس و دڵەڕاوکێی لەلای خەڵکەکەی دروستکرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم کەمێک پێش ئێستا رایگەیاند" بوومەلەرزەیەک ئەمشەو ٨:١٧ بە پلەی ٣،٧ پلەی رێختەر شاری خانەقینی هەژاندووە".
کەشناسی ئەوەش دەخاتەروو کە بوومەلەرزەکە لە دووری لەدووری ١٩ کم لە خانەقین دوور بووەو، بەقوڵی ٨ کم بووە.
لە مانگی ١٢ ساڵی ٢٠١٧ ەوە چەندانجار بوومەلەرزەی لە رۆژهەلآتی کوردستان لە شاری کرماشان و سەرپێل زەهاو قەسری شیرین و ناوچەکانی گەرمیانی باشووری کوردستان روویان داوەو لە رۆژهەلآت زەرەری زۆری مادی و گیانی لێکەوتۆتەوە.
PM:10:48:04/01/2019