ئەم بەهاراتانە بەکار بهێنە و حەب و دەرمان فڕێبدە


هەریەک لەم بەهاراتانە ڕەنگە لەمەدبەخەکەتدا دەست بکەوێت، هەروەها هەریەکەیان دەتوانی بۆ چارەسەری نەخۆشییەک بەکاری بهێنی، ئەم بەهاراتانە هەر لەکۆنەوە بۆچارەسەری نەخۆشی بەکار هاتووە بۆیە تۆش دەتوانی بەکاری بهێنیت و خۆت لەدەرمانە کیمییاییەکان بەدوور بگری.

ـ زەنجەفیل: بەکاردێت  بۆ چارەسەری تەنگەنەفەسی و هیلاکی بەیانیان. ئەوکەسانەی بەرگری لەشیان لاوازە دەتوانن زەنجەفیل بەکاربهێنێت، لەبەر ئەوەی دژە  ئۆکسان و هەوکردنە.

ـ  نەعنا:  نەعنا یاخود پونە: دوو چارەسەری سرووشتی زۆر باشن بۆ ئەوکەسانەی کێشەی ڕیخۆڵەو هەرسیان هەیە.

ـ ڕازیانە: ڕازیانە بەهاراتێکی دیکەی گرنگ دادەنرێت کە یارمەتی کێشەکانی کرداری هەرس دەدات، هەروەها یارمەتی دابەزینی کێش و کۆنترۆڵکردنی کولسترۆڵ دەدات.

ـ دارچینی:  دارچینی بە دەرمانێکی دژە ئۆکسان و دژە هەوکردن دادەنرێت ،هەروەها زۆر بەسوودە بۆ ئەوکەسانەی کە شەکرەیان هەیە.

ئا: هە- ف

سەرچاوە: www.ndtv.com



PM:11:46:04/01/2019