چوار بومەلەرزەی دیكە باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانی هەژاند

لە كاتژمێر 4:41 خولەكی ئێوارەی ئەمرۆ بومەلەرزەیەك بەهێز لە سنوری نێوان باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان روویدا و چوار بومەلەرزەی دیكە كە بە پاشماوەی بومەلەرزە ناسراوە هەرێمی گرتوەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند "لەدوای بوومەلەرزە بەهێزەکەی ئێوارەی ئەمڕۆ چوار بوومەلەرزەی دیکە ڕوویداوە کە گوڕەکانیان لەنێوان 3.1 - 4.1 پلەی ڕێختەربووە".

ئەو بەڕێوەبەرایەتییە ئاشکراشی کردووە کە بومەلەرزەکە هیچ زیانێکی نەبووە لە هەرێمدا و شوێنەکەی کرماشان بووە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و لە زۆرینەی شوێنەکانی هەرێم هەستی پێکراوە.


 


PM:05:51:06/01/2019