بەرەسمی ریاڵ مەدرید واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ یاریزانێک راگەیاند


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەرەسمی واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ ئیبراهیم دیازی ئیسپانی و یاریزانی یانەی مانچستەرسیتی ئینگلیزی راگەیاند.
یانەی ریاڵ مەدرید لە سایتی رەسمی خۆیەوە بڵاوی کردۆتەوە، دیاز بۆ ماوەی ٦ ساڵ و تا ساڵی ٢٠٢٥ گرێبەستی لەگەڵدا واژۆکراوەو رۆژی دووشەممە دوانیوەڕۆ ئەو یاریزانە پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و بە هاندەران دەناسێنرێت.
رۆژنامەکانیش ئاشکرایان کردووە نرخی هێنانی ١٥ ملیۆن یۆرۆیە.



PM:11:50:06/01/2019