سبەی مووچەی وەزارەتێک دابەش دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی ھەرێمی كوردستان بڕیاریداوە سبەی مووچەی مانگی 10ی وەزارەتێكی دیكە دابەش بکات.

بەگوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی ك سبەی سێ شەممە 8/1/2019 مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

ئەمەش لە کاتێکدا دێت دوێنێ وەزارەتی دارایی دەستیكرد بە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی 2018، لە ماوەی دوو رۆژدا مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیوا و یەكەكانی ھێزی پێشمەرگە دابەشكرا، سبەیش مووچەی وەزارەتی پەروەردە و دواتریش وەزارەتی ناوخۆ دابەشدەکرێت.


PM:03:54:07/01/2019