داعش تەقاندنەوەی بارەگایەكی هێزەكانی سووریای دیموكراتی "هەسەدە"ی لە ناوەڕاستی شاری رەققە دەگرێتە ئەستۆ كە ڕۆژی دووشەممە ڕوویداوە.
داعش لە ڕێگەی پێگەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ئاماژەی بەوەكردووە، كە چەكدارێكی خۆكوژ بە چەكێكەوە هێرشی كردووەتە سەر بارەگایەكی هەسەدە لە نزیك قوتابخانەی رەشید لە ناوەڕاستی شاری رەققە و دواتر خۆی تەقاندووەتەوە.
تەقینەوەكە رۆژی دووشەممە 7كانوونی دووەمی 2019 روویدا و بووە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی 17 شەڕڤانی هەسەدە.