عادل عەبدولمەهدی دادوەرێکی کوردی بۆ وەزارەتی داد دیاریکرد

عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی عێراق دادوەرێکی بۆ پۆستی وەزیری داد کاندید کردووە، کە پێشتر دادوەی کەیسی دادگاییکردنی "سەدام حسێن "بوو، بەڵام لە نیوەی دادگایی کردنەکەدا دەستبەردای کەیسەکە بوو.

لە نووسراوێکدا، کە
 واژۆی سەرۆکوەزیرانی عێراقی لەسەرە و لە بەرواری 7-1-2019 دەرچووە و، بۆ پەرلەمانی عێراقی ناردووە، تیایدا دادوەر رزگار محەممەد ئەمین کاندید کراوە بۆ پۆستی وەزیری دادی عێراق.

هەر بەپێی نووسراوەکە فالح فەیاز، کاندیدە بۆ پۆستی وەزیری ناوخۆ، سەلیم جبووری بەربژێرە بۆ پۆستی وەزیری بەرگریی عێراق.

دادوەر رزگار محەممەد ئەمین، یەکەم دادوەری دادگای تایبەت بە دادگایی سەددام حوسێن بوو، بەڵام دواتر لە نیوەی دادگایی کردنەکەدا دەستبەردای کەیسەکە بوو.

بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و تیایدا پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی ساڵی 2019 تاوتوێ بکرێتو پێکهاتەی کابینەکەی عادل عەبدولمەهدی تەواو بکرێت، بەڵام کۆبونەوەکە بۆ رۆژی پێنجشەممەی داهاتوو دواخرا.



PM:03:45:08/01/2019