بەناوی عادل عەبدولمەهدیەوە ناوی ساختە بۆ وەزارەتەکان بڵاودەکرێتەوە

بەناوی سەرۆک وەزیرانی عێراق عادل عەبدولمەهدیەوە ناوی سێ کاندید بۆ وەزارەتەکان بەرگری و ناوخۆ و داد پێشنیار دەکرێت، وتەبێژی سەرۆکی پەرلەمان ئاشکرای دەکات، ئەو ناوانە ساختەن.

 محه‌ممه‌د سه‌لمان، گوته‌بێژی نووسینگه‌ی محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ڕایگه‌یاند: "بەناوی‌ عادل عه‌بدولمه‌هدی هه‌ریه‌ك له‌ فالح فه‌یاز بۆ وه‌زیری ناوخۆ و سه‌لیم جبووری بۆ وه‌زیری به‌گری و حاكم ڕزگار محه‌ممه‌د ئه‌مین بۆ وه‌زیری داد پێشكه‌ش به‌ په‌رله‌مان كردووه‌ بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ریان، ئەو نووسراوە ساخته‌یه‌".

لەسەرچاوەیەکی حکومیەوە، هەر ئەمڕۆ ی کانوونی دووەم میدیا عێراقییەکان بڵاویانکردەوە،  "نووسراوه‌كه‌ ساخته‌یه‌ و به‌ ئاشكرا ڕوونه‌، چونكه‌ چه‌ندین هه‌ڵه‌ی نووسینی تێدایه‌ و له‌ ڕوی داڕشتنیشه‌وه‌ دووره‌ له‌وه‌ی له‌ نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ ده‌رچووبێت".
لەسەر پرسی تەواوکردنی کابینەکەی حکومەتەکەی عادل عەبدولمەهدی، جارێکی تر کۆبوونەوەی پەرلەمان دواخرا بۆ رۆژی ٥ شەممەی داهاتوو.



PM:05:03:08/01/2019