خشتەی مووچەی هەفتەی داهاتوو ڕاگەیەندرا

دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووی مووچە خۆرانی هەرێم لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە دەستپێكردووە و لە هەفتەی داهاتوودا چەند وەزارەتێك مووچە وەردەگرن.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمەوە دەست "سپی" كەوتووە ئەمڕۆ چوارشەممە مووچەی وەزارەتی تەندروستی و رۆژی پێنجشەممە 10ی كانونی دووەم مووچەی وەزارەتی دارایی دابەشدەكرێت.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكان هەفتەی داهاتوو وەزارەتەكانی كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان، خوێندنی باڵا، زیندانی سیاسی ، وەزارەتی داد ، ئەنجوومەنی دادوەری دابەش دەكرێت

ڕۆژی دووشەممە دابەشكردنی مووچەی مانگی 10ی ساڵی ڕابردووی مووچەخۆران دەستیپێكرد و دیوانی وەزارەت و یەكەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەیان وەرگرت.



ئه‌م بابه‌ته ‌10970 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:20:09/01/2019