قادر عەزیز داوا دەکات بۆ سەرۆکی حکومەت کەسێکی بێلایەن دابنێت

 
قادر عەزیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت " ئەگەر پارتی بە ناوی خزمەتكردنی خەڵكەوە داوا دەكت پارێزگارێكی بێ لایەن بۆ كەركوك دابنرێت، كەواتە با سەرۆك وەزیرانێكی بێ لایەنیش لە هەولێر دابنرێت".

لە میانەی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی رووداو قادر عەزیر ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی ئەمشەو لە میانی چاوپێكەوتنێكدا ئەو داواكارییانەی پارتی رەتكردەوە كە بە ناوی دانانی كەسێكی بێ لایەنەوە دەیەوێت پارێزگاری كەركوك لە یەكێتیی نەبێت.

ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی وتیشی" لە بەرامبەر ئەو داوایەی پارتی رایگەیاند با لە هەولێریش سەرۆك وەزیرانێكی بێ لایەن دابنرێت بۆ خزمەتكردنی خەڵك، خۆ لە هەولێریش خەڵكی لێیە".

ئەو ئەندامەی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی جەختیكردەوە لەوەی پۆستی پارێزگای ئیستحقاقی حزبەكەیەتی و لە دوایین هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانیشدا، یەكێتیی توانی لە كۆی 12 كورسی كەركوك، شەش كورسی بەدەست بهێنێت.

قادر عەزیز وتیشی" ماوەیەکە یەکێتی لە ر شوێنێک بیەوێت ئیتحقاقی خۆی وەرگرێت، پارتی دژایەتی دەکات".



PM:10:24:09/01/2019