جیاوازی مووچەی چوار ساڵی مامۆستایان دەدرێت

لیستی دووەمی جیاوازی موچەی چوار ساڵی مامۆستایان و فەرمانبەران لەگەڵ موچەی مانگی(١٠) خەرجدەکرێت.

شێرکۆ سەعید، بەرێوەبەری ژمێریاری لەبەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڵیدوانێکی رۆژنامەوانی " ئەو مامۆستایانەی لەگەڵ موچەی مانگی ٩ی ٢٠١٨ جیاوازی موچەیان بۆ خەرجنەکراوە، لەگەڵ موچەی مانگی ١٠ی ئەمساڵیشدا جیاوازی موچەکەیان بۆ خەرج کراوە، کە لە٨ی ١ی٢٠١٩ەوە موچەی ئەو مانگەی وەزارەتی پەروەردە خەرج کراوە".

ئه‌ووه‌شی ئاشكرا كردوه‌، خەرجکردنی پارەکە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران مانگانە بە لیستی جیاواز لەگەڵ موچەدا خەرجدەکرێت، جگەلەوەش مانگانە لەیەک ملیۆن دینار زیاتر خەرجناکرێت  و ئەگەر پارەی تەرخانکراوەکەش بۆ موچەخۆران لە ١٠ ملیۆن دینار زیاتر بوو، ئەوا رەزامەندی وەزارەتی دارایی دەوێت،  ئەگەر خەرجکردنی جیاوازی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەران لەگەڵ موچەی مانگی (١٠) تەواو نەبوو، لەگەڵ مانگەکانی دواتردا جیاوازی موچەکە بۆ مامۆستایان و فەرمانبەران مانگانە بەلیستێکی جیاوازو لەگەڵ موچەکەدا خەرجدەکرێت.



PM:11:12:09/01/2019