لە جامی شای ئیسپانیا یانەی ریاڵ مەدرید بە ئەنجامێکی باش بردنەوەی تۆمارکردو توانی ٣-٠ شکست توشی یانەی لیگانێس بکات.
یاریەکە لە یاریگای بێڕنابیۆ ئەنجامدراو لە یاری چوونی قۆناغی شانزە بوو، تێیدا یانەی ریاڵ مەدرید توانی بە سێ گۆڵی رامۆس و ڤازکوێز و ڤینسیۆس بردنەوە بەدەست بهێنێت و خۆی لە قۆناغی هەشت نزیک بکاتەوە.
یاری گەڕانەوە لە یاریگای لیگانێس لە ١٦ی مانگی یەک ئەنجام دەدرێت.