فازڵ میرانی: پێویستە بە زووترین کات سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردرێت

فازڵ میرانی ڕایگەیاند دەیانەوێت بەزووترین کات سەرۆکایەتی پەرلەمان هەڵبژێرن.

بە گوێرەی هەواڵی ماڵپەڕی فەرمیی پارتی، فازڵ میرانی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە بە پێویستی دەزانن بەزووترین کات دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان پێکبهێنن.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە ئەو لایەنانەی کە حەزیان لە بەشداربوونە لە حکومەت دەبێت لە کاتێکی کورتدا بڕیاربدەن و یەکلایی ببنەوە.

ئەو بەرپرسەی پارتی جەختیشی کردەوە دەست دەکەنەوە بە دانوستانەکان و گفتوگۆ دەکەن بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.




PM:08:02:10/01/2019