چۆپی لەگەڵ کچەکەی دەرکەوت

 

خانمە گۆرانیبێژ چۆپی فەتاح وێنەیەکی خۆی و کچەکەی بڵاوکردووەتەوە کە تازە لە دایکبووە.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، خانمە هونەرمەند و پێشکەشکاری کورد چۆپی فەتاح وێنەیەکی خۆی و منداڵەکەی کە کچە بڵاوکردووەتەوە و هەوادارانی هیواداران کە بە نازی دایک و باوکی گەورە بێت.

چۆپی لە ساڵی١٩٨٣لە شاریکەرکووکلە دایکبووە. لە تەمەنی سێ ساڵی دا بووە کە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بە جێھێشتووە. پاشان لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر دەبن و ژیانی لەگەڵ دوو برای و دایک و باوکی درێژە پێدە دا، لە تەمەنی حەوت ساڵیدا دەچێتە گروپێکی کۆراڵ لەھۆڵەندا، لەگەڵ ئەم گروپەدا کە زیاتر لە ٢٠ منداڵ دەبن، بە سەرپەرشتی مامۆستایەکی ھۆڵەندی فێری گڕو گاڵی موزیک و گۆرانی وتن دەبێت.

لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا دەچێتە قوتابخانەی دەنگ لە ھۆڵەندا بۆ ئەوەی بتوانێت بەشێوەیەکی زانستییانە شارەزایی لەو بووارەدا پەیدا بکات، لەوێ زیاتر لە ھەوڵی ئەوەدا دەبێت کە تۆنەکانی پاک بکاتەوە و ھەندێک لە سەرەتاکانی ئەو زانستە فێر بێت، بۆ ماوەی دوو ساڵ لەو قوتابخانەیەدا بەردەوام دەبێت و پاشان ساڵێک دەرسی مۆزیک (کیبۆڕد) دەخوێنێ.

لە تەمەنی ١٦ ساڵیدا بە ڕێگەیجواد میرانەوەکە سترانبێژێکی کوردستانی باکوورە لەگەڵکۆما بەرخۆدانئاشنا دەبێ و دواییش دەچێتە ئەکادیمێی کوردی لەئەڵمانیاو ھەر لەوێش بە مامۆستاوریا ئەحمەدئاشنا دەبێت و یارمەتی زۆر دەدرێت تا دەچێتەMedya TVبۆ یەکەم جار لەپڕۆگرامی شانشینبەشداری دەکات کەبەرزان شاسوارپێشکەشی دەکرد لە ئێستادا لە کەناڵی رووداو بەرنامەی چۆپی و چارە پێشکەدەکات



 




PM:11:25:10/01/2019