غەزەل مستەفا یەکەم کلیپی بڵاوکردەوە

غەزەل مستەفا، خانمە گۆرانیبێژی کورد، یەکەمین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بە ناوی (شەوقی ئەوین) بڵاو کردەوە.

 غەزەل کە لەدایکبووی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بە بەشداریکردنی لە بەرنامەی کوردئایدڵی کەناڵی کوردسات ناسراو و لە دوایی کۆتایی هاتنی بەرنامەکەش چەندین کۆنسێرتی ئەنجامداوە.

گۆرانی شەوقی ئەوین عەبد موفتی زادە تێکستەکەی نووسیوە و بورھانی موفتی زادە، ئاوازی گۆرانییەکەی ئامادە کردووە، ھەروەھا عەلی شەریف زادە کاری میوزیکی بۆ گۆرانییەکە کردووە، ئارام سەردار  کاری وێنەگرتن و دەرھێنانی بۆ ڤیدیۆ کلیپەکە کردووە و بەرهەمی ڤینۆ پڕۆدەکشنە.



AM:09:30:11/01/2019