ئاڵای کوردستان لە کۆمیتەکانی یەکێتی لە کەرکوک داگیرا

ئاڵای کوردستان لەسەر بارەگای کۆمیتەکان داگیراون و تەنیا لەسەر بارەگای مەڵبەندی یەکێتی ماوەتەوە.


فەخرەدین محەممەد، بەرپرسی راگەیاندنی مەڵبەندی دووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە کەرکووک بە ماڵپەڕی ڕووداوی وتووە "تاوەکو دادگا ئەو پرسە یەکلایی دەکاتەوە، ئاڵای کوردستان تەنیا لە مەکتەبی سیاسی و مەڵبەندی کەرکووکی یەکێتی دەمێنێتەوە و لەسەر بارەگاکانی کۆمیتەی یەکێتی داگیراون".

ڕاشیگەیاندووە "لەسەر ئەوەی یەکێتی ئاڵای کوردستانی لە کەرکووک هەڵکردووە، حکومەتی عێراق سکاڵای لەسەر یەکێتی تۆمارکردووە و هاوکات یەکێتیش سکاڵای لەسەر حکومەتی عێراق تۆمارکردووە".



PM:12:33:11/01/2019