هێزێکی زۆری سوپای تورکیا سنوری هەرێمی کوردستانی بەزاند

سوپای تورکیا هێزێکی نوێی سەربازیی بردوەتە پێگەی سەربازی سریێ لە شارۆچکەی شیلادزێ سەربە ئامێدی لە دهۆک بەناو شارۆچکەکەدا تێپەڕبوون و ترس لای هاوڵاتیان دروستبووە.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەستکەوتووە فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا چیای کوڕەژارۆ لە هەرێمی زاپ سەربە شارۆچکەی شیلادزێیان بۆردوومان کردووە، دەنگی بۆردوومانەکە لە ناوچەی شیلادزێ بیستراوە. 

لە کاتی بۆردوومانەکەدا چەند هاووڵاتیەکی شیلادزێ، کە بۆ ڕاوکردن چووبوونە دەرەوە، پارچەی بۆمبەکە لە نزیکیان کەوتووە و خۆیان بە زەحمەت لەوێ ڕزگار کردووە. 

هاوکات لەگەڵ بۆردوومانەکە کاروانێکی ئۆتۆمبێلی سەربازی سوپای تورک، کە پڕ بوون لە سەرباز، چوونەتە ناو پێگەی سەربازی سریێ لە شارۆچکەی شیلادزێ.

سەرچاوەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن هاوڵاتیان سەربازەکانیان بینیوە و ەرس و دڵەڕاوکێ لایان دروستبووە.



PM:03:47:11/01/2019