سلێمانی...50 کەس دەستگیرکران

لە سەکۆی ئازاد لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی، هێزەکانی ئاسایش ڕێگریان کرد لە نمایشکردنی فیلمی ساکینە جانسز و نزیکەی ٥٠ کەسیشیان دەستگیر کرد.

ماڵپەڕی ڕۆژ نیوز، نزیک لە پەکەکە بڵاویکردەوە ئێوارەی ئەمڕۆ ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان –ڕژاک ویستیان لە سەکۆی ئازاد لە پارکی ئازادیی لە سلێمانی، فیلمەکەی ساکینە جانسز نمایش بکەن، بەڵام لەلایەن ئاسایشەوە ڕێگرییان لێکرا.

هێزەکانی ئاسایش لە سلێمانی نزیکەی ٥٠ کەسیان دەستگیر کردووە، کە زۆرینەیان ژنن و لەناو دەستگیرکراوەکاندا بەڕێوەبەرانی تەڤگەری ئازادییش هەن و دەستبەسەر مۆبایلەکانیشیاندا گیراوە.

دوای ئەوەی لەلایەن ئاسایشەوە قەدەغە کرا لە سینەما سالم فیلمی ساکینە جانسز نمایش بکرێت، ڕژاک ویستی لە پارکی ئازادیی نمایشی بکات، بەڵام لەوێش ڕێگریی کرا.


PM:03:53:11/01/2019