دوای رسکی ماچکردن لەلایەن خانمە ئەکەتەر و دەرهێنەرو شاعیری ناسراو، کاردینا سپی یەوە، ئەمجارە ئەو خانمە ریکلام بۆ کەپسولێک دەکات کە سمت و ران توند دەکاتەوەو گەورەی دەکات.
خانمە ئەکتەرو هونەرمەند و شاعیری کورد، کاردینا سپی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دوو وێنەی خۆی داگرتووە کە دەرمانێکی بەدەستەوەیەو نووسیوویەتی " هاوڕێیان، خانمانی ئازیز: كەپسولی بۆبا باشترین كەپسولی سروشتی بۆ گەورەكردن و توند كردنەوەی سمت و ڕان" هەروەها نووسیوویەتی " تهنها له ماوهی (٦) مانگدا دهتوانیت شێوهی جسمت بگۆڕیت و به جوانترین شێوه دهربکهویت"، دوای ئاماژە بۆ نرخەکەی دەکات.
کاردیناسپی ساڵی 1991 له شاری سلێمانی له دایكبووه، شاعیر و ئەکتەرو دەرهێنەرەو، یەكەم كچی كوردە کە رسکی کردو لەنواندندا ماچی کوڕێکی كرد.