بەرەسمی فابریگاس چووە یانەی مۆناکۆ



ئەمڕۆ یانەی مۆناکۆی فەرەنسی، واژۆکردنی گرێبەستی لەگەڵ سیسک فابریگاسی ئەستێرەی هێڵی ناوەندی پێشووتری یانەی بەرشەلۆنەو چێڵسی راگەیاند.
یانەکە بڵاوی کردۆتەوە، ئەو یاریزانە گرێبەستی تا سێ ساڵ و نیو لەگەل ئەم یانەیە واژۆکردووە بە بێ ئەوەی نرخی چوونی ئاشکرا بکات.
فابریگاسی تەمەن ٣١ ساڵ  دوای هاتنی ساری راهێنەر ئەو یاریزانەی خستە سەر کورسی یەدەگ و ئەویش بڕیاری چوونیدا.



PM:09:36:11/01/2019