بەئەنجامدانی ئەم چەند کارە کرداری هەرست خێرا بکەو خۆت بەدوور بگرە لەکێشەکانی
زۆرێک لە خەڵکی کێشەی هەرسیان هەیە زۆربەی کێشەکانی هەرسیش دەگەڕێتەوە بۆ خواردنی ناتەندرووست و شێوازی خۆراک لەبەرئەوە هەمیشە هەوڵبدە ئەو خۆراکانە بخۆی کە ماددەی خۆراکی زۆرەو تەندرووستە.
کاتێک مرۆڤ هەرسی تووشی کێشە دەبێت چەند نیشانەیەکی تێدا دەردەکەوێت ئەوانیش، قەبزی، سکچوون، دڵەکزێ، هەوکردن و تووشبوون بە کەڕووی ڕیخۆڵە، ڕشانەوە ، غازات . ڕەنگە زۆرێکمان تووشی هەریەک لەم کێشانە بووبین ، بۆیە پسپۆڕان چەند ڕێگایاکیان داناوە بۆ دەرباز بوون لەم کێشانە. ئەوانیش:
ـ جوینی خۆراک بەتەواوی: گرنگترین بەشی هەرس جوینی خۆراکە بەجوانی لەبەر ئەوەی کاتێک خۆراک بەجوانی دەجوێت لەسەر کرداری هەرس ئاسان دەبێت بۆیە پێویستە بەلەسەرخۆی و بەجوانی خواردن بخورێت.
ـ خواردنی دەوڵەمەند بە فایبەر(ڕیشاڵ): فایبەر ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە تەندرووست ڕاگرتنی کرداری هەرسدا، ئەوخواردنانەی ڕێژەی فایبەریان باشە وەک، میوە و ، سەوزەکان، چەرەسات، دانەوێڵە.
ـ وەرزشکردن: ئەگەر دەتەوێت کرداری هەرست خێرا ببێت و خۆرادن خێرا هەزم بکەیت ئەوە هەستە بەئەنجامدانی وەرزشەکانی وەک ڕێکردن، ڕاکردن، مەلەکردن و هەروەها یۆگا.
ـ چەوری بەسوود: خواردنی چەورییە بەسوودەکانی وەک ڕۆنی ماسی زەیتی زەیتوون، چەوری گوێز، و ئەڤەکادۆ یارمەتی چالاک بوونی ڕیخۆڵە دەدەن ڕیخۆڵە لە تووشبوون بە هەوکردن دەپارێزن.
ـ دووربکەوە لە قەلەقی: قەلەقی کاریگەرییەکی خراپ لەسەر کرداری هەرس بەجێ دەهێڵێت دەبێتە هۆی تووشبوون بە کێشەکانی هەرس وەک برینی گەدە ، سکچوون، قەبزی.
ئا: هە ف
سەرچاوە: doctor.ndtv.com
PM:09:42:11/01/2019