یانەی ریاڵ مەدرید لە تواناکانی یاریزانە بەرازیلیەکەی بێبەش دەبێت



یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە تواناکانی یاریزانە لاوە بەرازیلیە بە تواناکەی بێبەش دەبێت و  ئەو یاریزانە بە هۆی نەخۆشییەوە دووردەکەوێتەوە.
رۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردوە، ڤینسیۆس جۆنیۆر ئەمڕۆ هەینی نەیتوانی راهێنان لەگەڵ یاریزانەکانی تری یانەکەی بکات و توشی ئەنفلۆنزا بووە.
هەروەها چاوەڕوانیش دەکرێت بۆ یاری بەرامبەر بە یانەی ریاڵ بیتس لە گەری ١٨ی خولی ئیسپانیا بەشداری نەکات.
ڤینسیۆس تەمەنی ١٨ ساڵەو بەرازیلیەو  لە ئێستادا بە ئاستێکی بەرزەوە لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید دەردەکەوێت.



PM:10:10:11/01/2019