لە شاری پێنجوێن دوو شۆفێر لە ناو ئۆتۆمبیلەکەیاندا غاز لێیان دەدات و یەکێکیان گیان لەدەستدەدات و ئەوی کەشیان بە پەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.
لوقمان لەتیف، لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" کاتژمێر ١١ پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ تیمەکانی بنکەی تەندروستی مەرزی باشماخ و پۆلیسی باشماخ و ئاسایشی باشماخ دوو شۆفێریان هێنایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی پێنجوێن دوای پشکنین و چارەسەر بۆیان یەکێک لە شۆفێرەکان باری تەندروستی تاڕادەیەک جێگیر بووە، بەڵام بەداخەوە یەکێک لە شۆفێرەکان گیانی لەدەستدا".
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن وتیشی " هەردوو شۆفێرەکە خەڵکی شاری شیرازی ئێرانن و بەهۆکاری مانەوە لەناو ئوتومبێل و غاز لێدان وایان لێهاتوە".
ئەوشۆفێرەی گیانی لەدەستداوە ناوی (مصیب ابو القاسم عباسی) یەو خەڵکی شیرازەو تەمەنی ٤١ ساڵە.