کاتی هەڵوەشانەوەی پاشکەوتی مووچە راگەیەندرا

ئه‌حمه‌د حاجی ڕه‌شید ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران دەڵێت " ئه‌گه‌ر پشكی‌ هه‌رێم لە بووجەی ئە‌مساڵی عێراقدا بكرێته‌ 454 ملیار دینارو شه‌ش ملیار دیناریش بۆ پێشمه‌رگه‌ ته‌رخان بكرێت، دەتوانرێت پاشەکەوتی مووچە هەڵگیرێت".
 
 ئەحمەد حاجی رەشید پەرلەمانتاری کۆمەڵ لە پەرلەمانی عێراق له‌په‌یجی‌ تایبه‌تی‌ خۆی له‌تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌سیبوك نوسیویه‌تی‌:"ڕێكه‌وتنێكی‌ نهێنی‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌رێم خۆی نه‌وته‌كه‌ی‌ بفرۆشێت و مانگانه‌ 454 ملیار دیناریش بۆ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران و شه‌ش ملیار دینار بۆ پێشمه‌رگه‌ له‌به‌غداوه‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم بكرێت".


وتیشی‌:"ئه‌گه‌ر پشكی‌ هه‌رێم له‌مساڵدا بكرێته‌ 454 ملیار دینارو شه‌ش ملیار دیناریش بۆ پێشمه‌رگه‌ ته‌رخان بكرێت، ئه‌وا ده‌توانرێت پاشه‌كه‌وتی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم هه‌ڵبوه‌شێنینه‌وه‌".


ئەو پارەیەی بەغداد دەینرێت لەگەڵ داهاتی نەوتی هەرێم خۆی، ئەو دەمە هەرێم دەتوانێ بە ئاسانی پاشکەوتی مووچە هەڵبگیرێت لەگەڵ بڕیاردانی پەرلەمانی عێراق لەسەر یاسای بوودجە ٢٠١٩ دا.



PM:04:48:12/01/2019