بەڤیدیۆ:عێراق بەردەوامە لە ڕاماڵینی هەڵبژاردەکانی ئاسیا
لە جامی ئاسیای ٢٠١٩ کە یارییەکانی ئێستا لە وڵاتی ئیماڕات ئەنجام دەدرێت، هەڵبژاردەی عێراق توانی بە ئەنجامێکی گەورە شکست بە هەڵبژاردەی یەمەن بهێنێت و بە ئەنجامی ٣-٠ یاریەکەی لێ بباتەوە.
یاریەکە لە گروپی چوارەم لە یاریگای شار قە ئەنجامدراو تێدا عێراقییەکان توانیان بە سێ گۆڵی، موهند عەلی و بەشار رەسەن و عەلا عەباس بردنەوە تۆماربکات و ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٦ خاڵ بەرزبکاتەوە.
لەم گروپەکە هەریەکە لە ئێرانو عێراق خاوەنی شەش خاڵن، بەڵام ئێرانیەکان بەهۆی ئەوەی گۆڵی زیاتریان کردووە، لە پلەی یەکەمی گروپەکە دێن.
بڕیارە لە جەولەی سێیەم و کۆتایی قۆناغی کۆمەڵەکان، هەردو هەڵبژاردەی ئێران و عێراق شەڕی یەکەمی ریزبەندی گروپەکە بکەن، کاتێک لە ١٦ی ئەم مانگە رووبەڕووی یەکدەبنەوە.
عێراق توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی یاریزانان"موهەنەد عەلی و بەشار رەسەن وعەلا عەباس بباتەوە کە سێ گۆڵەکە لە خولەکەکانی١١ و ١٩ و ٩٠ تۆمارکران.
بەم بردنەوەیە ژمارەی خاڵەکانی عێراق بووە ٦ خاڵ و لە پلەی دووەمی گروپەکە دێت لە دوای ئێرانەوە بە جیاوازی گۆڵ.
ریزبەندی گروپەکە:
1- ئێران ٦ خاڵ
2- عێراق ٦ خال
3- ڤێتنام سفر
4- یەمەن سفر
PM:06:41:12/01/2019