هونەرمەندێکی بەناوبانگ هاوسەرگیری دەکات

"نورگول یەشڵجای" خانمە ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا ، بە نیازە بەم نزیکانە لەگەڵ خۆشەویستەکەی بچێتە ژیانی هاوسەرییەوە.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا لەبارەی کاتی پێکهێنانی ژیانی هاوسەرییەوە نورگول یەشڵجای، رایگەیاند"ناتوانم بە دیاریکراوی رۆژی هاوسەرگیریم رابگەیەنم، بەڵام رەنگە نزیکبێت چاوەڕوانبن".

نورگول یەشڵجای لە ساڵی 1976 لەدایک بووەو، بەشی شانۆی لە زانکۆی ئەنادۆڵ تەواو کردووە ماوەی چەند سالێکی درێژە کاری نواندن دەکات و ناوبانگێکی زۆری هەیە.

ناوبراو هەرچەندە لە ساڵی 2004 هاوسەرگیری لەگەڵ ئەکتەری ناسراو گیم ئۆزار دەکات و کوڕێکی لێی دەبێت، بەڵام دواتر لە هاوسەرەکەی جیادەبێتەوە و ئێستاش لەگەڵ دەرهێنەری دیاری تورک نەجاتی کۆشابای  لە پەیوەندی خۆشەویستیدایە




PM:08:39:12/01/2019