ڤیدیۆ:لە خولی ئینگلتەرا ئارسناڵ دۆڕاو لیڤەرپوڵ بردنەوەی تۆمارکرد



لە یارییەکانی گەری ٢٢ی خولی ئینگلتەرا، ئێوارەی ئەمڕۆ چەند یارییەک ئەنجامدراو تییدا یانەی ئارسناڵ توشی دۆڕان هات و لیڤەرپوڵیش براوە بوو.
لە یەکەم یاریدا یانەی ئارسناڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی ویستهامی لەندەن ولە ئەنجامدا یاریەکەی ١-٠ پێدۆڕاند.
تاکە گۆڵەکەی وێستهام یاریزان" رایس تۆماری کرد.
بەم شکستە ئارسناڵ خاوەنی ٤١ خاڵەو پێنجەمی خولەکەیە.
لە یارییەکی تردا یانەی لیڤەرپوڵی پێشەنگی خولەکە، بووە میوانی یانەی برایتۆن و لە ئەنجامدا توانی بە تاکە گۆڵێک یاریەکە بباتەوە.
گۆڵەکەش سەڵاحی میسری تۆماریکرد.
خاڵەکانی لیڤەرپوڵ لە پێشەنگی خولەکە بووە ٥٧ خاڵ و یەکەمە.





PM:08:48:12/01/2019