ڤیدیۆ:سعودیە وئێران گەیشتنە قۆناغی شانزەی جامی ئاسیا



لە جامی ئاسیای ٢٠١٩ی ئیماڕات، ئەمڕۆ هەڵبژاردەکانی ئێران و سعودیە سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی شانزە بەدەستهێنا.
لە یەکەم یاریدا هەڵبژاردەی ئێران لە گروپی چوارەم رووبەڕووی ڤێتنام  بووەوەو توانی بە دوو گۆڵی سەردار ئەزموون یاریەکە بباتەوەو پێشەنگی گروپەکە داگیر بکات.
لە یارییەکی تردا لە گروپی پێنجەم، هەڵبژاردەی سعودیە توانی ٢-٠ شکست بە هەڵبژاردەی لوبنان بهێێنێت و سەرکەوتن بۆ قۆناغی داهاتوو مسۆگەر بکات.
هەردو گۆڵەکە فەهد مولود وحسین علی تۆماریان کرد.
سعودیە ٦ خاڵی هەیەو یەکەمی گروپەکەیەتی و لوبنانیش هیچ خاڵێکی نیەو هەردو یاریەکە دۆڕاوە.





PM:09:08:12/01/2019