خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناوداری کورد ژاکان حەمە عەلی خان بە بڵاوکردنەوەی کۆمەلێک وێنەی سەرنجڕاکێش یادی ڕۆژی لەدایکبوونی کردەوە.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ژاکان چەند وێنەیەکی خۆی بە بەرگی کوردی شینەوە داناوەو لەسەر وێنەکان نوسیویەتی،"
ئەمڕۆ ڕۆژی لەدایک بونمە، تەمەن درێژی بۆ هموولایەک بۆ ئەو ئەزیزانەی لەم ڕۆژەیا لەدایک بوون".
ژاکان حەمە عەلی خان لە ساڵی ١٩٩٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، کچی هەردوو هونەرمەندی دیار (حەمە عەلی خان و شلێر محەمەد)ە، دەرچوی بەشی میوزیکە لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان.